خۆپیشاندانه‌كانی‌ به‌غدا برینداری لێكه‌وته‌وه‌

هێزە ئەمنییەکان تەقەیان لە خۆپێشاندەران کرد

خۆپیشاندانەکانى بەغداى پایتەخت گرژى تێکەوت و بەپێى نوێترین زانیارى کوژراو و بریندار هەن لەناویاندا هێزە ئەمنییەکان.

په‌یامنێری كوردستان تیڤی لە بەغدا رایگەیاند، دوای ئەوەی خۆپیشاندەران خاڵیکی پشکنینیان لەسەر پردی کۆماری لە بەغدا سووتاند، هێزە ئەمنییەکان تەقەیان لە خۆپێشاندەران کرد.

گوتیشی: به‌هۆی‌ دروستبوونی گرژی له‌ نێوان هێزه‌ ئه‌منیه‌كان و خۆپیشانده‌راندا، سێ خۆپیشانده‌ر كوژراون و زیاتر له‌ 40 كه‌سی تریش برینداربوون.

هێزە ئەمنییەكان بەمەبەستی بڵاوە پێكدرنی خۆپیشاندەران، گازی فرمێسكڕێژیان بەسەر خۆپیشاندەراندا رشتووە.

لە ئێستادا سەرجەم ئه‌و رێگایانه‌ی ده‌چنه‌وه‌ گۆڕه‌پانی ته‌حریر، له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ گیراون و رێگه‌ ناده‌ن هیچ كه‌س له‌وێوه‌ تێپه‌ڕبێت.

دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، 1ی 10ی  2019، بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی له‌ دژی حكوومه‌ت، خۆپیشاندان له‌ گۆڕه‌پانی ته‌حریر ده‌ستیپێكرد.