فیفی عه‌بده‌ داوا له‌ هه‌وادارانی ده‌كات دوعای خێری بۆ بكه‌ن

نهێنی وون بوونه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات

فیفی عه‌بده‌، هونه‌رمه‌ندی میسری له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌ نهێنی وون بوونه‌كه‌ی له‌ماوه‌كانی رابردوو ئاشكرا ده‌كات.

عه‌بده‌ له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: به‌یانیتان باش له‌ میسره‌وه‌ دایكی جیهان، من بۆیه‌ وون بووم: چونكه‌ خوشه‌كه‌كه‌م نه‌خۆشه‌و دۆخی زۆر خراپه‌و له‌به‌شی چاودێری چڕدایه‌.

هه‌روه‌ها فیفی داوای له‌ هه‌وادارانی كردووه‌ دوعای خێر بۆ چاكبوونه‌وه‌ی خوشكه‌كه‌ی و هه‌موو نه‌خۆشان بكه‌ن.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار