پاله‌وانێتى نیشان شكانى یانه‌كانى كوردستان له‌سه‌ر ئاستى كچان به‌رێوه‌چوو

له‌شاری دهۆك

به‌چاودێری لێژنه‌ى ئۆلۆمپى هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتى یه‌كێتى ناوه‌ندی نیشان شكانى كوردستان له‌رۆژانى 26 ، 27 ى 9 ى 2019 ، پاله‌وانێتى نیشان شكانى یانه‌كانى كوردستان له‌سه‌ر ئاستى له‌سه‌ر ئاستی‌ تیم و تاك بۆ  كچان له‌شاری دهۆك به‌رێوه‌چوو 

 هه‌ریه‌ك له‌یانه‌كانى ( پێشمه‌رگه‌ی‌ سلێمانی‌ ، گاره‌ ، سۆلاڤ ، بروسك ، سه‌نحاریب ، ئافرۆده‌یت و فه‌تات دهۆك ، باباگورگور )  له‌پاله‌وانێتیه‌كه‌دا به‌شدار بوون 

ئه‌نجام  یانه‌كانى به‌شداربوو له‌پاله‌وانێتیه‌كه‌دا به‌م شێوه‌یه‌ بوو : 

ئه‌نجامی‌ تاك تفه‌نگ :

ئاڤا عه‌تا - پێشمه‌رگه‌ی‌ سلێمانی‌ 542 خاڵ پله‌ی‌ یه‌كه‌م 
دینا سیروان - پێشمه‌رگه‌ی‌ سلێمانی‌ - پله‌ی‌ دووه‌م 

ده‌مانچه‌ تاك :

ئایه‌ عه‌تا - پێشمه‌رگه‌ی‌ سلێمانی‌ 472 خاڵ پله‌ی‌ یه‌كه‌م
ناسك ئیبراهیم - پێشمه‌رگه‌ی‌ سلێمانی‌ 450 خاڵ پله‌ی‌ دووه‌م

ئه‌نجامی‌ تیم تفه‌نگ :

پێشمه‌رگه‌ی‌ سلێمانی‌ 1067 خاڵ پله‌ی‌ یه‌كه‌م
سۆلاڤ - 1024 خاڵ پله‌ی‌ دووه‌م 

ده‌مانچه‌ تیپ :

پێشمه‌رگه‌ی‌ سلێمانی‌ 922 خاڵ پله‌ی‌ یه‌كه‌م 
بروسك 618 خاڵ - پله‌ی‌ دووه‌م .