هەشت رێککەوتن و یاداشتى لێکتێگەیشتن لەنێوان عێراق و چین واژۆ کرا

چین پاڵپشتی ئابووری عێراق ده‌كات


سەرلە ئێوارەى ئەمرۆ دووشەممە، نوسینگەى عادل عەبدولمەهدى سەرۆک وەزیرانى عێراق رایگەیاند؛ ئەمڕۆ هەشت رێککەوتن و یاداشتى لێکتێگەیشتن لەنێوان حکومەتى عێراق و چین واژۆ کراوە.

شاندی حكوومەتی عێراق بە سەرۆكایەتی عادل عەبدولمەھدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق و فواد حوسێن وەزیری دارایی و چەندین بەرپرسی دیكەی عێراق و ھەرێمی كوردستان، چەند گرێبەستێكی بازرگانییان لەگەڵ حكوومەتی چین و كۆمپانیاكانی ئەو وڵاتە واژووكرد، بڕیاریشە چین لە بواری ژێرخانی بنەڕەتی پاڵپشتیكردنی ئابووری عێراق بكات.

بەپێی بەیاننامەیەك، كە لەلایەن نوسینگەی ڕۆژنامەوانی عەبدولمەهدییەوە بڵاوكراوەتەوە، سەرۆك وەزیران و شاندی هاوڕێی بەشدارییان لە كۆڕبەندی هەماهەنگی ئابوری عیراقی چینی كردووە و چاویان بە سەرۆك كۆماری چینی میللی كەوتووە.

بەپێی بەیاننامەكە، لە سەردانەكەی سەرۆكی حكومەتی عیراق بۆ چین، 8 ڕێككەوتن و یاداشتی لێگەیشتن واژۆكران، وێڕای واژۆكردنی گرێبەستە ڕاستەوخۆكان لەلایەن پارێزگارەكانەوە.

بەیاننامەكەی نووسینگەی سەرۆك وەزیران، ئاماژەی بە كۆتایی سەردانەكە و گەڕانەوەی عەبدولمەهدی و شاندی هاوڕێی كردووە لە پەككینەوە بۆ بەغدا.

بابه‌ته‌ پەیوەندیداره‌كان

نوێترین ڤیدیۆ

COVID-19
تووشبووان
58,277
گیان له‌ده‌ستدان
2,060
چاکبوونەوە
35,899
تووشبووان
413,215
گیان له‌ده‌ستدان
10,021
چاکبوونەوە
347,396
تووشبوون
38,480,205
گیان له‌ده‌ستدان
1,092,586
چاکبوونەوە
28,923,379