له‌مرۆوه‌ فۆڕم بۆ وەرگرتنی مامۆستای وانەبێژ دابەشدەكرێت

پەروەردەكانی ناوەندی هەولێر، دەوروبەر و، دەشتی هەولێر، ناگرێتەوە


لەمڕۆوە لە سنوری پەروەردەكانی پارێزگای هەولێر، فۆرمی وانەبێژی بەسەر دەرچووانی پەیمانگا و زانكۆكاندا دابەشدەكرێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر لە نووسراوێكدا كە رێكەوتی 18ی ئەیلولی 2019 ی لەسەرەو ئاڕاستەی سەرجەم پەروەردەكانی سنووری پارێزگای هەولێری كردووە، مەرج و رێنماییەكانی وەرگرتنی دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكان بۆ مامۆستای وانەبێژ روونكراوەتەوە.

ئاماژە بەوەكراوە، فۆرمی وانەبێژی پەروەردەكانی ناوەندی هەولێر، دەوروبەری هەولێر، دەشتی هەولێر، ناگرێتەوە كە دەكاتە بازنەكانی یەكەم و دووەم.

q1.jpg