ئاسایشی سلێمانی: ئەو کەسانەی تەقەیان لە لقی چواری پارتی کرد، دەستگیرکران

کەسی تەقەکەر لەگەڵ هاوکارەکەی دەستگیر كراوه

ئاسایشی سلێمانی لە راگەیێندراوێکدا دەستگیرکردنی ئەو تەقەکەرانەی راگەیاند، کە شەوی 20ی ئەم مانگە تەقەیان له‌ لقی چواری پارتیی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی کرد.
 
لە راگەیێندراوەکەدا کە ئەمڕۆ یەکشەممە 22-9-2019 ئاسایشی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە ، رایدەگەیێنێت: "دوای 48 کاتژمێر لە رووداوەکە توانیمان کەسی تەقەکەر لەگەڵ هاوکارەکەی دەستگیربکەین و دانیشیان ناوە بە تاوانەکانیاندا".
 
ئاسایشی سلێمانی وتیشى" دەست بەسەر ئەو ئۆتۆمبێل و چەکەشدا گیراوه‌ کە لەکاتی تەقەکردنەکەدا بەکاریانهێناوە. 
 
لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا، ئاسایشی سلێمانی ئاماژە بەوەش دەکات: "لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا دەرکەوتووە کە ئەم کەسانە سەربەخۆ ئەو کارەیان ئەنجام داوە، لێکۆڵینەوەش بەردەوامە و بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت".

ktv