ده‌رچوانی زانكۆ و په‌یمانگاكانی كوردستان وه‌ك مامۆستای وانه‌بێژ داده‌مه‌زرێن

فۆرمى وانه‌بێژى له‌ په‌روه‌رده‌كانى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر دابه‌شده‌كرێت

له‌مڕۆوه‌ فۆرمى وانه‌بێژى له‌ په‌روه‌رده‌كانى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر دابه‌شده‌كرێت و به‌پێى مه‌رج و رێنماییه‌كان ده‌رچوانى زانكۆ و په‌یمانگاكان وه‌كو مامۆستاى وانه‌بێژ له‌ خوێندنگاكان داده‌نرێن. 

بەپێی نووسراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر كه‌ بۆ سه‌رجه‌م په‌روه‌رده‌كان نێردراوه‌، مه‌رج و رێنماییه‌كانى دانانى ده‌رچوانى زانكۆ و په‌یمانگاكان وه‌كو مامۆستاى وانه‌بێژ له‌ خوێندنگاكان دیاریكراوه‌ و لە ئەمڕۆ یەکشەممەوە له‌ په‌روه‌رده‌كانى هه‌ولێر فۆرمه‌كان دابه‌شده‌كرێت، به‌هۆى كه‌مى میلاك، وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى په‌نای بۆ دامه‌زراندنى مامۆستاى وانه‌بێژ بردووە.