ئەمریکا سزای بەسەر بانکی ناوەندی ئێراندا سەپاند

تره‌مپ: گورزێكی زۆر به‌هێز له‌ ئێران ده‌ده‌ین

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند" سزای بەسەر بانکی ناوەندی ئێراندا سەپاندووە.

هاوکات دۆناڵد ترەمپ داواشی لە وەزیری خەزێنەی وڵاتەکەی کرد سزا سەپێنراوەکانی سەر ئێران قورستر بکات.

روونیشیکردەوە  بابەتەکە دەستپێکردنی جەنگ نیە لەگەڵ ئێران و وتی" بژاردەی دیکەمان لەبەردەستدایە.

لای خۆشیەوە ستیڤن منوشین، وەزیری خەزێنەی ئەمریکا رایگەیاند، سزا نوێیەکانی وڵاتەکەی بەسەر ئێراندا "زۆر گەورە" دەبن.

رۆژی چوارشەممەش ترەمپ رایگەیاندبوو سزا نوێیەکانی سەر ئێران بەم زووانە ئاشکرا دەکەن و وتیشی " سزاکان زۆر کاریگەرن".

له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی فۆكس نیوز، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا پێی وابوو، چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ئێران له‌وانه‌یه‌ به‌ رێگه‌چاره‌ی ئاشتییانه‌ نه‌كرێت ورایگه‌یاند: با بزانین چی روو ده‌دات، سیناریۆی زۆر له‌ ئارادایه‌، ئه‌گه‌ر ئاستی هاته‌ كایه‌وه‌ ئه‌وه‌ شتێكی باشه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ ئه‌گه‌رێكی دووره‌.

وتیشی: ئێستا ئه‌مریكا هێزێكی سه‌ربازیی وای هه‌یه‌ كه‌ له‌ رابردوودا هێزێكی له‌وجۆره‌ی نه‌بووه‌، ره‌نگه‌ ئه‌و گورزه‌ش كه‌ له‌ ئێران بوه‌شێنرێت، گورزێكی زۆر به‌هێز بێت.