دابه‌زینی به‌های دۆلارو پێشهاته‌كانی كه‌نداو نرخی زێڕیان به‌رزكردۆته‌وه‌

له‌ بۆرسه‌كانی جیهان

ئه‌مرۆ هه‌ینی به‌هۆی  دابه‌زینی به‌های دۆلارو پێشهاته‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نرخی زێر له‌ بۆرسه‌كانی جیهان به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆماركرد. 

ئه‌مڕۆ له‌ مامه‌ڵه‌ خێراكاندا نرخی هه‌ر ئۆنسه‌یه‌ك زێڕ به‌ 1505 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراو به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 0.4 به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆوه‌ بینی، له‌سه‌ره‌تای هه‌فته‌شه‌وه‌ به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا یه‌ك هه‌ڵكشانی به‌خۆوه‌ بینیوه‌، دابه‌زینی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دراوه‌ جیهانییه‌كانی ترو بڕیاره‌كانی هه‌ریه‌كه‌ له‌ بانكی ناوه‌ندی سویسراو به‌ریتانیا سه‌باره‌ت به‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی سوودی بانكی و پێشهاته‌كان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ، به‌تایبه‌ت هێرشكردنه‌وه‌ سه‌ر كۆمپانای ئارامكۆی سعودی هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی زێڕن. 

هه‌روه‌ها نرخی هه‌ر ئۆنسه‌یه‌ك له‌ زیو به‌ 17 دۆلارو 93 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراو به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 0.9 هه‌ڵكشانی به‌خۆوه‌ بینی.