په‌رله‌مانتارێكی كوه‌یتی سێ رێگا بۆ لێدانی ئێران پێشنیار ده‌كات

مه‌رج نییه‌ راسته‌وخۆ ته‌نها به‌هێزی سه‌ربازی وه‌ڵام بدرێته‌وه‌

دوای هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كارگه‌كانی ئارامكۆی نه‌وتیی سعوودیه‌، وه‌لید ته‌بتائی، ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی كوه‌یت له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیدا له‌تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی ، مه‌رج نییه‌ راسته‌وخۆ ته‌نها به‌هێزی سه‌ربازی وه‌ڵامی ئێران بدرێته‌وه‌، به‌ڵكو باشتره‌ به‌چه‌ند رێگایه‌ك وه‌ڵام بدرێته‌وه‌ له‌وانه‌:

یه‌كه‌م: شكاندنی داروده‌سته‌كانی ئێران له‌ سوریاو یه‌مه‌ن.

دووه‌م: پاڵپشتیكردنی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران له‌ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌.

سێیه‌م: دروستكردنی میدیایه‌كی به‌هێزو ئاراسته‌كراو به‌زمانی فارسی.

33

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار