پاره‌كه‌ى به‌غدا ره‌وانه‌ى هه‌رێمی كوردستان كرا و پرۆسه‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌ خێراتر ده‌بێت

مووچه‌ى ته‌واوی شوێن و وه‌زاره‌ته‌كان دابه‌شده‌كرێت


سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى راگه‌یاند ، ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ 19 ى 9  ى 2019 ، وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری عێراق بریاری خه‌رج كردنى بره‌ پاره‌ى هه‌رێمی كوردستان بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ده‌ركرد 


سه‌رچاوه‌كه‌ى دارایی و ئابووری هه‌رێم وتیشى ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ بری 453 ملیار دینار ره‌وانه‌ى هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت  و رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ له‌هه‌فته‌ى داهاتوو ده‌ست به‌دابه‌شكردنى مووچه‌ ده‌كرێت 

راشیگه‌یاند له‌هه‌فته‌ى داهاتوو مووچه‌ى مانگی 6 ى  ته‌واوی شوێن و وه‌زاره‌ته‌كان دابه‌شده‌كرێت