نێچیرڤان بارزانی: دەبێت بە هاوبەشیی سیاسیی لە هەرێمی کوردستان تەبایی دروستبکەین

مەسرور بارزانی: بایەخی تایبەت بە خوێندنی باڵا دەدەین

 

ئێواره‌ى ئه‌مرۆ به‌ ئاماده‌بوونی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و مه‌سرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و محه‌مه‌د حه‌لبووسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ئاهه‌نگى یه‌كه‌مین خولی ده‌رچوونی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی كوردستان له‌ دهۆك سازكرا.

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ یه‌كه‌م ئاهه‌نگی ده‌رچووانی خولی یه‌كه‌می زانكۆى ئه‌مه‌ریكی كوردستان له‌ دهۆك وتارێكی پێشكه‌شكرد.

له‌ وتاره‌كه‌یدا مه‌سرور بارزانی، گوتی" خۆشحاڵم وه‌كو ده‌رچووێكی زانكۆی ئه‌مه‌ر‌یكی لێره‌دا به‌شدار ده‌بم، له‌ ماوه‌ی 5 ساڵی رابردوو زانكۆكه‌كه‌ پێشكه‌‌وتنی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌ و بووه‌ته‌ هیوای نه‌وه‌كانمان".

هاوكات، سوپاسی سه‌رۆكی زانكۆكه‌كه‌ی كرد و رایگه‌یاند، له‌ بارودۆخێكی سه‌خت توانی گرنگی به‌ پێشخستنی زانكۆ و پرۆسه‌ی خوێندن و پێگه‌یاندنی نه‌وه‌كانی ئێمه‌ بدات.

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سوپاسی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیشی كرد و گوتی" سوپاسی برای به‌ڕێزم، نێچیرڤان بارزانی ده‌كه‌م، كاتێك سه‌رۆك وه‌زیران بوو‌، پشتگیری خوێندنی باڵا كراوه‌".

ktv

مه‌سرور بارزانی، سوپاسی سه‌رۆك بارزانیشی كرد، كه‌ له‌ كاتێكی سه‌ختدا سه‌ركردایه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد و له‌ سایه‌ی خه‌بات و تێكوشان و قوربانیدانی ئه‌ودا، نه‌وه‌كانی ئێمه‌ پێگه‌یشتوون.

هەروەها سوپاسی سەرۆک بارزانی و پێشمەرگەی کرد بۆ ئەو دۆخەی دروستیانکردووە کە گەلی کوردستان بتوانن بە ئاسوودەیی بخوێنن و درێژە بە خوێندنی خۆیان بدەن.

سه‌رۆك وه‌زیران ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، زانكۆكه‌‌ له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌مدا پێشكه‌وتنی زۆری به‌ خۆیه‌وه‌ بینیوه‌ و ئێستا 645 قوتابی هه‌یه‌.

دووپاتیشیكرده‌وه‌ یه‌كێك له‌ ئه‌ركه‌كانی حكوومه‌ت له‌ كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م، گرنگیدانه‌ به‌ كه‌رتی خوێندنی باڵا و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ هه‌رێمی كوردستان و گرنگی تایبه‌ت به‌ پێشخستنی ئه‌و كه‌رته‌ ده‌ده‌ن.

ktv

دواتر نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گوتارێکی پێشکەشکرد و لەبارەی گرنگی خوێندن لە هەرێمی کوردستان گوتی: سەرەتایەکی باشمان دەستپێکردووە لە بواری خوێندنی باڵا و بەردەوام بایەخمان بە کەرتەکانی پەروەردە و تەندروستیی داوە".
هەروەها سوپاسی سەرۆک بارزانی و پێشمەرگەی کرد بۆ ئەو دۆخەی دروستیانکردووە کە گەلی کوردستان بتوانن بە ئاسوودەیی بخوێنن و درێژە بە خوێندنی خۆیان بدەن.

سەبارەت بە پرسە سیاسییەکانی کوردستانیش نێچیرڤان بارزانی گوتی: " جگە لە رێککەوتن و لێکتێگەیشتن، هیچ رێگەیەکی دیکەمان لەبەردەمدا نییە، دەبێت ئارامی سیاسی و هاوبەشیی سیاسیی بەهێز بکەین".

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا نێچیرڤان بارزانی گوتی: ئه‌ركی حكوومه‌تی عێراقه‌ پاڵپشتی له‌ پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكات، كێشه‌كانیش به‌ گوێره‌ی ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكرێن، ته‌بایی نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان فراوانتر بكرێت و لایه‌نه‌كان پاڵپشتی له‌ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەروەها گوتی: "دەبێت بە هاوبەشیی سیاسیی لە هەرێمی کوردستان تەبایی دروستبکەین".

ktv