عومه‌ری سه‌ید عه‌لی بۆ نێچیرڤان بارزانى: پشتیوان بە خواو ئیرادەی میللەت به‌ یەکهەڵوێستمان هەرێم ده‌گه‌یه‌نین به‌ کەناری ئارامی

رێكخه‌ری گشتى بزووتنه‌وه‌ى گۆران وه‌ڵامی پیرۆزباییه‌كه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمی دایه‌وه‌

عومه‌ری سه‌ید عه‌لی رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان وەڵامی نامەیه‌كی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌داته‌وه‌ و رایده‌گه‌یه‌نێت زۆر سوپاسی پەیامی پیرۆزبایی ‌و هەڵوێستی برایانەتان دەکەم، پشتیوان بە خوای گەورە و ئیرادەی میللەتەکەمان هەوڵبدەین یەکهەڵوێستی هێزە سیاسییەکان دەستەبەربکەین بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان بگەیەنینە کەناری ئارامی


رێكخه‌ری گشتى بزووتنه‌وه‌ى گۆران ده‌شڵێت ، هاونیشتمانیان و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان ‌و دۆستەکانمان چاوەڕوانی ئەوەمان لێدەکەن پارێزگاری لە مافە دەستوورییەکان بکەین و لە ناوخۆشدا بە هەنگاوەکانی چاکسازی و دەستەبەرکردنی دادپەروەری هەرێمی کوردستان بەهێزبکەین.