سەرۆک وەزیرانی عێراق بە سەردانێکی فەرمی بەرەو چین بەڕێکەوت

سێ پارێزگارەکەی هەرێمی کوردستان یاوه‌رى عه‌بادین

بەپێی بەیاننامەیەکی نووسینگەی عادل عەبدولمەدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، درەنگانی شەوی چوارشەممە 18-9-2019، عەبدولمەهدی عێراقی  بەرەو چین بەجێهێشت.

عادل عەبدولمەهدی بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵای وڵاتەکەی و لەسەر بانگهێشتی فەرمیی سەرۆک وەزیرانی چین، سەردانی ئەو وڵاتەى كرد.

بەپێی زانیارییەکان، سەرۆک وەزیرانی عێراق ژماریەک گرێبەست و رێککەوتن لەگەڵ کۆمپانیا چینییەکان بۆ بونیاتنانەوەی ژێرخانی عێراق ئه‌نجام ده‌دات.

لەو سەردانەیدا، 31 بەرپرس یاوەریی عادل عەبدولمەهدی دەکەن، کە ژمارەیەک بەرپرسی کوردیش لەناو شاندەکەدا هه‌ن، كه‌ بریتین له‌ فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری ئابووری و وەزیری دارایی عێراق و بەنگین رێکانی، وەزیری ئاوەدانکردەنەوەی عێراق و ئەحمەد بەرواری، باڵیۆزی عێراق لە چین و فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێرو هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی و فەرهاد ئەتروشی، پارێزگاری دهۆک ، سێ پارێزگارەکەی هەرێمی کوردستان بە نوێنەرایەتیی هەرێمی کوردستان گفتوگۆ و دانوستاندن لەگەڵ کۆمپانیا چینییەکان دەکەن.