سوپای پاسدارانی ئێران: ئێمه‌ له‌هیچ دوژمنێكی بچووك و گه‌وره‌ ناترسین

هه‌موو رێگاكانمان له‌به‌رده‌م هه‌ر هێرشێكی دوژمن داخستووه‌

حسێن سه‌لامی، فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی ئێران رایگه‌یاند: سوپاسی پاسداران له‌سه‌ر سنووره‌كان وه‌ستاون و له‌ئاماده‌باشیدان، هه‌روه‌ها ئێمه‌ له‌هیچ دوژمنێكی بچووك و گه‌وره‌ ناترسین.

به‌گوێره‌ی ئاژانسی فارس، سه‌لامی له‌وتارێكیدا له‌ میانه‌ی كردنه‌وه‌ی پرۆژه‌یه‌كی خێرخوازی له‌ پارێزگای خوراسان، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ رایگه‌یاندووه‌: هه‌موو رێگاكانمان له‌به‌رده‌م هه‌ر هێرشێكی دوژمن داخستووه‌.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: دوژمن ئامانجییه‌تی گه‌ل برسی بكات و ئێران لاواز بكات، به‌ڵام ئێمه‌ رێگایان پێ ناده‌ین و به‌هه‌موو هێزمان رووبه‌روویان ده‌بینه‌وه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

سه‌رچاوه‌ / سپۆتنیك