ژیلوان حه‌مه‌د ڕه‌زامه‌ندی فیفای به‌ده‌ست هێنا

بۆ گواستنه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تیكردنی له‌ ریزی هه‌لبژارده‌ی سوید بۆ ریزی هه‌لبژارده‌ی عێراق


دوای چاوه‌ڕوانیه‌كی زۆر یاریزانی كوردی دانیشتوی سوید ژیلوان حه‌مه‌د ره‌زامه‌ندی یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی به‌ده‌ستهێنا بۆ گواستنه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تیكردنی له‌ ریزی هه‌لبژارده‌ی سوید بۆ ریزی هه‌لبژارده‌ی عێراق

 ژیلوان حه‌مه‌دی ته‌مه‌ن بیستوهه‌شت ساڵ ماوه‌یه‌كی زۆره‌ هه‌وڵ ده‌دات له‌ ركابه‌ریه‌كانی ده‌ره‌وه‌ له‌گه‌ڵ هه‌لبژارده‌ی تۆپی پێی عێراق ده‌ربكه‌وێت وه‌ك هاوڵاتیه‌كی كوردی عێراق، دواجار ئه‌و ئومێده‌ی ژیلوان به‌دیهات و فیفا ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی ئه‌و یاریزانه‌ له‌ ریزی هه‌لبژارده‌ی سوید بۆ ریزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق نیشاندا

 ژیلوان له‌دایكبوی سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كانه‌ له ‌هه‌رێمی كوردستان، دواتر باوكی ئاواره‌ی وڵاتی توركمانستان بووه‌ به‌هۆی پێشمه‌رگایه‌تی، دواجار خانه‌واده‌ی ژیلوان له‌ وڵاتی سوید نیشته‌جێ بوونه‌و بوونه‌ته‌‌ هاوڵاتی سوید، پێشتر ژیلوان یاری بۆ یانه‌كانی به‌لجیكاو ئه‌ڵمانیاو سوید كردووه‌و ئێستاش له‌ ڕیزی یانه‌ی گۆریكای كرواتی ‌دایه‌و له‌ سێ یاری له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه‌ گۆلێكی تۆماركردوه‌، ژیلوان یاریزانێكی به‌توانای باڵه‌كانه‌و توانایه‌كی به‌رزی له‌ لێدانه‌كان هه‌یه‌