سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا بۆریس جۆنسن به شازاده‌ی جێنشینی سعودیه محه‌مه‌د بن سه‌لمانی ڕاگه‌یاند پێویسته وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی به كۆمه‌ڵ هه‌بێت له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ی سه‌ر دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی سعودیه.
وته‌بێژی جۆنسن ده‌ڵێت: سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر سعودیه‌ی كردووه و پێی ڕاگه‌یاندوون كه بریتانیا له پاڵ سعودیه‌دا ده‌بێت و پابه‌ند ده‌بێت به ئاسایشی ئه‌و وڵاته‌وه.
ههروههاوتهبێژهكه گوتی : سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا بۆریس جۆنسن و شازاده‌ی جێنشینی سعودیه ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و ڕاستیه‌ی ڕوویداوه بوه‌ستن و سه‌رۆك وه‌زیران جه‌ختی له گرنگی وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی به كۆمه‌ڵ كردۆته‌وه له‌سه‌ر هێرشه‌كه و هانی شازاده‌ی جێنشینی داوه به‌رده‌وام بێت له‌كاركردن له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه ئهوروپییهكانیدا.
سه‌رچاوه/ ڕۆیته‌رز+ ده‌نگی ئه‌مریكا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.