به‌ ڤیدیۆ.. پێكه‌نینێكی سه‌یری مراوییه‌ك ببینه‌

زۆر نزیكه‌ له‌ ده‌نگی پێكه‌نینی مرۆڤ

پێكه‌نینێكی سه‌یری مراوییه‌ك وای له‌و كه‌سه‌ كرد بوه‌ستێت و وێنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بیستنی ده‌نگی پێكه‌نینی مراوییه‌كه‌ له‌ رێگه‌ی مۆبایله‌كه‌ی تۆمار بكات.

له‌ گرته‌ ڤیدیۆییه‌كه‌ ده‌رده‌كه‌وێت ،  كۆمه‌ڵی مراوی له‌ نزیك شه‌قامێك دانیشتون له‌ نێویاندا مراوییه‌ك ده‌نگێكی سه‌یری لێوه‌ دێت كه‌ زۆر نزیكه‌ له‌ ده‌نگی پێكه‌نینی مرۆڤ .

ئه‌م گرته‌ ڤیدیۆییه‌ زیاتر له‌ (100) هه‌زاركه‌س له‌ رێگه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵاتی فیسبوك بینیویانه‌.

سه‌رچاوه‌/ سپۆتینگ

وه‌رگێران و داڕشتنه‌وه‌ی / كامران