شاندێكی هه‌رێم به‌ سه‌رۆكایه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌ردانی وڵاتی چین ده‌كه‌ن

بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ گەورە کۆمپانیاکانی چین

عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و هه‌ر سێ پارێزگاره‌كانی هه‌رێم سه‌ردانی وڵاتی چین ده‌كه‌ن.

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بە سەرۆکایەتی شاندێكی (55) کەسی لە وەزیر و پارێزگار و راویژکارانی دەچێتە چین،  لەناو شانده‌كه‌ش یاوەری سەرۆک وەزیرانن هەریەک لە پارێزگارەکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک ئەندامن.

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ 18ی ئه‌یلولی 2019، شاندێك كه‌ له‌ پارێزگاره‌كانی عیراق و هه‌رێمی كوردستان پێكهاتووه‌ بە سەرۆکایەتی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عیراق به‌ هه‌ماهه‌نگی هه‌رێمی كوردستان سەردانی وڵاتی چین دەکات.

بڕیارە سبەینێ پێنجشەممە، سەرۆک وەزیرانی عێراق بە یاوەری ئەو شانده‌ بەرەو چین بەڕێبکەوێت، بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ گەورە کۆمپانیاکانی چین و ئەنجامدانی ژمارەیەک گرێبەست لەبوارەکانی گواستنەوە و خزمەتگوزاری و خوێندن و پیشەسازی و کشتوکاڵ و تەندروستی و چەندین بواری دیکە.

 

12189201970509789_428011631155461_7880131859823198208_n.jpg