سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە سەرۆک کۆماری عێراقی فیدراڵ دەکات

بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی فیدراڵ دووپاتكرایه‌وه‌


چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان وحکومەتی فیدراڵی لە قازانج و بەرژوەندی هەموو خەڵکی عێراقدایە

 دەرفەتێکی باش هاتووەتەوە ئارا بۆ چارەسەرکردنێکی بنەڕەتی کێشەکان لە سەر بنەمای دەستوور

ئەمڕۆ چوارشەممە 2019/9/18 سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی پێشوازی کرد لە بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراقی فیدراڵ.

لە دیدارەکەدا کە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و فوئاد حوسێن جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دارایی عێراق و ژمارەیەک بەرپرسی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیبوون ، گفتوگۆ دەربارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ کرا . جەخت لەوە کرایەوە کە ئێستا دەرفەتێکی باش هاتووەتەوە ئارا بۆ چارەسەرکردنێکی بنەڕەتی کێشەکان لە سەر بنەمای دەستوور کە پێویستە بەتەواوی جێبەجێ بکریت .

هەروەها دووپاتکرایەوە کە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان وحکومەتی فیدراڵی لە قازانج و بەرژوەندی هەموو خەڵکی عێراقدایە و هۆکارێکی سەرەکییە بۆ سەقامگیربوونی بارودۆخی عێراق بە تایبەتیش کە هیشتاش تیرۆریستان لە چەند ناوچەیەکی عێراق هەڕەشەن لە سەر ئاسایشی هاووڵاتیان .