تاڵیبان بەرپرسیارێتی تەقینەوەكەی ئەفغانستانی لە ئەستۆگرت

24 هاووڵاتی بوونە قوربانی


پێش نیوەڕۆ بەهۆی تەقینەوەیەكی خۆكوژییەوە 24 هاووڵاتی لە ئەفغانستان بوونە قوربانی.

ئەمرۆ سێشەممە 17-9-2019، كاتژمێر 11:40خولەكی پێش نیوەڕۆ، تەقینەوەیەك نزیك باڵەخانەی نوێنەرایەتی ئەمریكا لە كابولی پایتەختی ئەفغانستان ڕوویدا .

یەکێک لە تەقینەوەکان لەرێگەی کەسێکی خۆکوژەوە ئەنجامدرا، گردبوونەوەیەکی جەماوەری لایەنگرانی ئەشرەف غانی، سەرۆکی ئەفغانستانی کردە ئامانج لە پارێزگای پاروان لە باکووری ئەو وڵاتە و لە ئەنجامدا 24 کەس کوژراون و 31 کەسی دیکەش برینداربوون کە منداڵ لەنێو بریندارەکاندا هەن. بریندارەکانیش گەیێندراونەتە نەخۆشخانەی وەزیر ئەکبەرخان.