ئیسرائیل چه‌ند بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی له‌نزیك سنووری نێوان عێراق و سووریا بۆردومانكرد

گرووپه‌كانی ئێرانی كردۆته‌ ئامانج

رۆژنامه‌ی هائارێتس-ی ئیسرائیلی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ رایگه‌یاند كه‌ شه‌وی دووشه‌ممه‌ هێرشێكی ئاسمانی چه‌ند بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی له‌نزیك سنووری نێوان سوریا و عێراق له‌ناوچه‌ی ئه‌لبوكه‌مال كردۆته‌ ئامانج.

رۆژنامه‌كه‌ به‌ گوێری ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی هه‌ردوو وڵات ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ كه‌ بۆردومانه‌كه‌ بنكه‌كانی سه‌ربازی سه‌ربه‌گرووپه‌كانی ئێرانی كردۆته‌ ئامانج و راگه‌یاندنی عێراقیش ئیسرائیلی به‌ ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه‌ تۆمه‌تبار كردووه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار