کۆبوونەوەی حکومەتی هەرێم و وەزیری دارایی عێراق دەستی پێکرد

لە باڵه‌خانه‌ی ئەنجومەنی وەزیران


ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشەممە دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق به‌ یاوه‌ری فوئاد حوسێن، وه‌زیری دارایی عێراق گه‌یشته‌ هه‌ولێر.له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لێكران.

له‌دوای گه‌یشتنی وەزیری دارایی عێراق و وەزیری دارایی هەرێم لە باڵه‌خانه‌ی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، كۆبوونه‌وه‌.

لە کۆبوونەوەکەدا هەریەکە لە وەزیری پلاندانان و وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم و سکرتێری فەرمانگەی کاروباری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی حکومەت و خالید شوانی وەزیری هەرێم بەشدارن.