سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی حاجی عەلی زێوێیی دەکات

کەسایەتی نیشتمانپەروەر و کۆمەڵایەتی دیاری شاری سلێمانی


مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەهۆی کۆچی دوایی حاجی عەلی زێوێی پرسەنامەیەکی ئاراستەی خانەوادەکەی کرد، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

‎بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی حاجی عەلی زێوێیی کەسایەتی نیشتمانپەروەر وکۆمەڵایەتی دیاری شاری سلێمانیم بیست.

پرسە و سەرەخۆشی گەرمی خۆمان لە خانەوادە بەڕێزەکەی دەکەین و ئومێدەوارین خوای مەزن بە بەهەشتی شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە کەسوکارەکەی ببەخشێت.

‎مەسرور بارزانی
‎سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2019/9/17