سه‌رۆك كۆماری عێراق گه‌یشته‌ هه‌ولێر

له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لێكرا


سه‌رۆك كۆماری عیراق گه‌یشته‌ هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان و له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ پێشوازیی لێكرا و بڕیاره‌ پاش كه‌مێكی تر كۆبوونه‌وه‌كانی سه‌رۆك كۆماری‌ عیراق و به‌رپرسانی‌ باڵای هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێبكات.

به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆمار و فوئاد حوسێن، وه‌زیری دارایی عێراق گه‌یشتنه‌ هه‌ولێری پایته‌خت و له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لێكراو و بڕیاره‌ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ھەرێمی كوردستان كۆببنه‌وه‌ و چەند پرسێك تاووتوێ بكه‌ن.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان تیڤی بڕیاره‌ پاش كه‌مێكی تر كۆبوونه‌وه‌كانی سه‌رۆك كۆماری‌ عیراق و به‌رپرسانی‌ باڵای هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێبكات.

پێشتر سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە سەردانی سەرۆک کۆماری عیراق و شاندەکەی یاوەری رایگەیاند: سەردانی سەرۆک کۆمار سەردانێکی ئاساییە و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و  مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت کۆدەبێتەوە و پێشهاتەکانی ناوچەکە و عیراقیش گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت.