پارتی دیموكراتی كوردستان و پارتی لیبراڵ دیموكراتی بریتانی جه‌خت له‌ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌كه‌نه‌وه‌

نوێنه‌ری پارتی تاكه‌ نوێنه‌ری كوردستانی و عێراقی بوو كه‌ به‌شداری ئه‌و كۆنفرانسه‌ی كرد

له‌ میانه‌ی به‌شداریكردنی شێركۆ حه‌بیب وه‌ك نوێنه‌ری پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌ كۆنفرانسی ساڵانه‌ی پارتی لیبراڵ دیموكراتی بریتانی له‌ رۆژانی ١٥-١٦/٩/ ٢٠١٩ كه‌ له‌ شاری بورنمۆس سازكرا، سڵاوی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی و سه‌ركرایه‌تی پارتی گه‌یانده‌ رابه‌ر و سه‌رۆكی حزبی لیبراڵ، و له‌ دیدارێك له‌ گه‌ڵ رابه‌ر و سه‌رۆك و به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوه‌ده‌وڵه‌تی جه‌خت له‌سه‌ر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوو لا كرایه‌وه‌، و هه‌روه‌ها باس له‌ ره‌وشی ئه‌مرۆی هه‌رێم و ناوچه‌كه‌ و دواپێشهاته‌كان كرا.

هه‌ر له‌ په‌راوێزی ئه‌و كۆنفرانسه‌ نوێنه‌ری پارتی چاوی كه‌وت به‌ چه‌ندین كه‌سایه‌تی سیاسی و دیبلۆمات كه‌وت له‌وانه‌ باڵوێز ئیبراهیم محی ئه‌لدین سه‌رۆكی نووسینگه‌ی كۆمكاری عه‌ره‌بی له‌ له‌نده‌نك باڵوێزی وڵاتی ئه‌ندنوسیا دكتۆر ریزاڵ سوكمه‌، نوێنه‌ری باڵوێزخانه‌ی به‌رازیل، سه‌رۆكی پارتی لیبراڵ دیموكراتی فه‌ره‌نسی پۆل فیشه‌ر، جێگری سه‌رۆكی نوێنه‌ری تایله‌ند له‌ بریتانیا، باڵوێزی مۆریتانای، له‌ میانه‌ی ئه‌و دیدارانه‌ باس له‌ ره‌وشی هه‌رێم و په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ گه‌ڵ به‌غدا و به‌ره‌وپێش چوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرا.

جێگای باسه‌ نوێنه‌ری پارتی تاكه‌ نوێنه‌ری كوردستانی و عێراقی بوو كه‌ به‌شداری ئه‌و كۆنفرانسه‌ی كرد.

1267