كۆبوونه‌وه‌كانی بانكی فیدراڵی ئه‌مه‌ریكا كاریگه‌ری نه‌ركردووه‌ته‌ سه‌ر نرخی زێڕ

نرخی زێر به‌ جێگیری مایه‌وه‌

نرخی زێر به‌ جێگیری مایه‌وه‌ ئه‌گه‌ر چی كۆبونه‌وه‌ی بانكی فیدراڵی ئه‌مریكی ده‌ستی پێكرد بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی سوودی بانكی و هه‌موو ئاراسته‌كانیش ئاماژه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی نرخی سوود كه‌مده‌كرێته‌وه‌.. پێشبنیش ده‌كرێت ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كان له‌ كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا رابگه‌یه‌نرێت به‌لام نرخی زێر هه‌ر به‌ جێگری مایه‌وه‌ هه‌ر ئۆنسه‌یه‌ك به‌ هه‌زار و چوارسه‌د و نۆهه‌د و هه‌شت دۆلار مامه‌له‌ی پێوه‌ ده‌كرێت .. هاوشێوه‌ی زێر كانزاكانی دیكه‌ش نرخه‌كانیان به‌ شێوه‌یه‌كی جێگیر مایه‌وه‌ وه‌ك زیوو و پلاتین و كانزاكانی دیكه‌ش.