كتێبی "گینس" و ژماره پێوانه‌ییه‌كانی
كتێبی "گینس" بۆ ژماره پێوانه‌ییه‌كان ژماره‌یه‌كی زۆر له ژماره پێوانه‌ییه‌كانی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی له‌خۆگرت.
كتێبی "گینس" بۆ ساڵی 2020، چه‌ند ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی په‌یوه‌ندیدار به ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی له‌هه‌ر یه‌ك له (دوبه‌ی و سعوودیه و سووریا و ئه‌رده‌ن)ی له‌خۆگرت.
تاوه‌ری خه‌لیفه له وڵاتی ئیمارات، دوو ژماره‌ی نوێی پێوانه‌یی تۆمار كرد، یه‌كه‌میان وه‌ك گه‌وره‌ترین رووپۆشی باڵه‌خانه كه به گڵۆپی "LED" رۆشن كرابێت، دووه‌میش وه‌ك درێژترین رووپۆشی باڵه‌خانه كه به گڵۆپی "LED" رۆشن كرابێت.
هه‌ر له ئیمارات، شووشه بۆنێكی قه‌باره پێوانه‌یی كه كۆمپانیای "رووح دوبه‌ی" به‌رهه‌میهێناوه چووه نێو كتێبی "گینس" بۆ ژماره پێوانه‌ییه‌كان به‌هۆی بوونی زۆرترین ژماره‌ی پارچه ئه‌ڵماس له‌سه‌ر ئه‌و شووشه‌یه، كه 3571 پارچه ئه‌ڵماس بوو و، نرخه‌كه‌شی گه‌یشته ملیۆنێك و 295 هه‌زار دۆلار.
كێبڕكێی وشتریش له سعوودیه له‌نێوان ژماره پێوانهییهكاندا بوو كه له لایه‌ن فێستیڤاڵی شا عه‌بدولعه‌زیز رێك خرا و، 6120 وشتر به‌شداریان تێدا كرد وه‌ك گه‌وره‌ترین كیبڕكێی وشتر.
له‌بواری هونه‌ردا، هونه‌رمه‌ندی سووری، خاتوو فایا یۆنان بووه یه‌كه‌م هونه‌رمه‌ند له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهان كه كاروانی هونه‌ری خۆی به به‌رهه‌مهێنانی گۆرانییه‌ك ده‌ستپێكرد له‌ڕێی پاڵپشتیی دارایی به‌كۆمه‌ڵی هه‌وادارانی و چووه نێو كتێبی گینس.
هه‌روه‌ها تیمێكی تۆژینه‌وه له زانكۆی كۆپنهاگن، كۆنترین پارچه نانیان له جیهاندا له بیابانی ره‌ش له ئوردن دۆزییه‌وه، ته‌مه‌نی ئه‌و پارچه نانه نزیكه‌ی 14400 ساڵ ده‌بێت و، چووه نێو كتێبی گینس بۆ ژماره پێوانه‌ییه‌كان.
سه‌رچاوه/ Kurdistan CT
كوردستان تیڤی/ كامران