به وێنه.. شاره‌وانی هه‌ولێر هه‌ڵمه‌تی لابردنی زیاده‌ڕه‌وی سه‌ر شه‌قامه‌كانی ده‌ستپێكرد
16/9/2019 - 14:16
شاره‌وانی شه‌شی هه‌ولێر به هاوكاری فه‌رمانده‌یی زێره‌ڤانی، له هه‌ڵمه‌تێكدا زیاده‌ڕه‌وییه‌كانی هه‌ردوو شه‌قامی مه‌خمور و مامزاوای لابرد.
به‌مه‌به‌ستی جوانتركردنی سیمای شه‌قام و شۆسته‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌وانی شه‌ش و فه‌رمانده‌ی زێره‌ڤانی هه‌ڵمه‌تێكی فراوانیان له چواڕیانی مه‌خموور بۆ كۆتایی شه‌قامی مامزاوا بۆ لابردنی زیاده‌ڕه‌وییه‌كانی میوه‌فرۆشه‌كان و هێنانه ده‌ره‌وه‌ی كه‌له‌په‌لی دوكانداره‌كان بۆ سه‌ر شۆسته‌كان ده‌ستپێكرد.





