25 هەزار پەنجە ماسی دەكرێتە گۆماو و بەنداوەكانی هەرێم

له‌ به‌نداوی جه‌لی ده‌ستپێده‌كرێت

وه‌زارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ڕایدەگەیەنێت، بڕیارە هەڵمەتی ساڵانەی تێكردنی پەنجەماسی لە گۆماو و ڕووبارەكان دەست پێبكات. لەڕاگەیەنراوێكدا وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ڕایده‌گه‌یه‌نێت، بە چاودێری و بەشداریی بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، هەڵمەتێكی تێكردنی پەنجەماسی لە گۆماو و بەنداوەكانی ڕووبارەكانی هەرێمی كوردستان، لە بەنداوی جەلی لە دۆڵی سماقوڵی دەستپێدەكات. وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئاماژە بەوەشدەكات، بۆ ئەمساڵ زیاتر لە بیست و پێنج هەزار پەنجە ماسی لەلایەن سەنتەری توێژینەوە و گەشەپێدانی هەولێر سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تووێژینەوەی وەزارەتی كشتوكاڵ ئامادەكراوە.