عێراق لەگەڵ سیمینسی ئەڵمانی و ئۆراکسۆمی میسری رێکدەکەوێت

بۆ زیاتركردنی به‌رهه‌می كاره‌بایه‌

عێراق بۆ دووبارە بنیادنانەوەی کۆمەڵگەی بەرهەمهێنانی وزە لە بێجی، گرێبەستێک بە بەهای ملیارێك و سێسه‌د ملیۆن دۆلار  لەگەڵ هەردوو گرووپی سیمێنسی ئەڵمانی و ئۆراکسۆمی میسری واژۆدەکات.وەزیری کارەبای عێراق بۆ رۆژنامەوانان رایگەیاند، بەهای رێککەوتنەکە ملیارێک و سێسه‌د ملیۆن دۆلاری ئەمریکییە و یه‌ك پۆینت حه‌وت گێگاوات بۆ تۆڕی کارەبای نیشتمانی زیاددەکات. هاوکات کۆمپانیای سیمێنس رایگەیاند، جێبەجێکردنی پڕۆژەکە بیست و هه‌شت مانگی پێویستە و راستەوخۆ دوای بڕیاری حکومەتی عێراق لەبارەی پارەدارکردن دەست بە جێبەجێکردنی دەکرێت. ئەمە لە کاتێکدایە، عێراق نزیکەی پازده‌ گێگاوات کارەبا بەرهەمدەهێنێت، ئەوەش زۆر کەمترە لە خواستی ناوخۆ کە پێویستی بە بیست و چوار گێگاوات کارەبا هەیە.بەهۆی شەڕی سێ ساڵەی داعش هەردوو وێستگەی بێجی یەکەم و دووەم لەگەڵ پاڵاوگەی نەوتی بێجی لە نێوچوون.