بیناڵی یڵدرم ده‌بێته‌ جێگرى سه‌رۆك كۆمارى توركیا

ئەردۆغان بە نیازە چوار جێگر بۆ خۆی دابنێت

بیناڵی یڵدرم سەرۆكى پەرلەمانی پێشووی توركیا، بڕیارە ببێته‌ جێگری رەجەب تەیب ئەردۆغانى سەرۆك كۆماری توركیا.

میدیاكانى توركیا بڵاویان كردەوە، كه‌ بیناڵی یڵدرم لە لایەن ئەردۆغانەوە وه‌كو جێگری سەرۆك كۆمار دیارى كراوه‌، كه‌ ئەردۆغان بە نیازە چوار جێگر بۆ خۆی دابنێت، بەڵام یڵدرم لە سەرووی هەموو جێگرەكانەوە دەبێت.

سولەیمان سویلو وەزیری ناوەخۆی توركیا بە هەمان شێوەی یلدرم دەبێتە جێگری ئەردۆغان بۆ كاروباری ئاسایشی ناوەخۆ، لە شوێنی ئەویش وەكو وەزیری ناوەخۆ كەسێكی تر هه‌لده‌بژێردرێت.