سەفین دزەیی: کەشوهەوایەکی ئەرێنیی لە نێوان هەرێم و بەغدا دروستبووە

‌لەبارەی چارەسەکردنی کێشەکانی نێوان


به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سەردانێکی بۆ بەغدا ئەنجامداو و له‌ لێدوانێكیدا گوتی: کەشوهەوایەکی ئەرێنیی لە نێوان هەرێم و بەغدا دروستبووە.

سەفین دزەیی، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لەبارەی سەردانەکەی بۆ بەغدا به‌ كوردستان بیست و چواری رایگەیاندووە کەشوهەوایەکی ئەرێنیی لە نێوان هەرێم و بەغدا دروستبووە، لەو چوارچێوەیەش، بڕیارماندا سەردانی بەغدا بکەین و لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراق، نوێنەرانی کورد لە بەغدا و وەزیری دەرەوەی کۆبوینەوە.

لەبارەی چارەسەکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ گوتی: لە دوا کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم، بڕیاردرا لیژنەیەک لەبارەی بودجە و نەوت پێکبهێنرێت تاوەکو هەرێمی کوردستان شایستە داراییەکانی بۆ ساڵی 2020 لە بودجەی عێراق مسۆگەر بکات.

لە باسکردنی گۆڕنکاریی لە پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش، سەفین دزەیی رایگەیاند: کارنامەکانمان پێشکەش بە ئەنجوومەنی وەزیران کردووە و دەمانەوێت ژمارەی نوێنەرایەتییەکانمان زیاد بکەین و ئاڵۆگۆڕیش لە پۆستەکاندا دەکەین.