وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه‌

له‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 12ی ئه‌یلول

عه‌لائه‌دین عه‌لوان، وه‌زیری ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 12ی ئه‌یلول به‌چه‌ند هۆكارێك كه‌ ئاشكرا نه‌كراوه‌، پێشكه‌ش به‌عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كردووه‌.

به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست میدیا عێراقییه‌كان كه‌وتووه‌، عه‌لوان سوپاسی حكومه‌ت و په‌رله‌مانی كردووه‌ كه‌ له‌ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند مانگه‌ی كاركردنیدا هاوكاری بوون.

 

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی  / رزگار