سوپای پاسداران : رۆكێته‌كانمان به‌ ئاراسته‌ی دوو وڵاتی عه‌ره‌بی داناوه‌

ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ له‌ئارادایه‌

ئه‌میر حاجی زاده‌، فه‌رمانده‌ هێزه‌ ئاسمانییه‌كانی سه‌ر به‌ سوپای پاسداران رایگه‌یاند: ئێران و ئه‌مریكا جه‌نگیان ناوێت،به‌ڵام هێزه‌ مه‌یدانییه‌كانمان له‌ ئاوه‌كانی كه‌نداو له‌به‌رامبه‌ر یه‌كن، بۆیه‌ ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ له‌ئارادایه‌.

هه‌روه‌ها گوتی:سه‌رجه‌م بنكه‌و كه‌شتییه‌كانی ئه‌مریكا له‌ناوچه‌كه‌ به‌دووری دوو كیلۆمه‌تر ده‌كه‌ونه‌ ژێر نیشانه‌ی رۆكێته‌كانمان.

گوتیشی: دوای خستنه‌ خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی ئه‌مریكا له‌ماوه‌ی مانگی حوزه‌یرانی رابردوو، سه‌رجه‌م رۆكێته‌كانمان به‌ئارسته‌ی بنكه‌كانی عه‌دید له‌قه‌ته‌رو زه‌فره‌ له‌ ئیمارات و بارجه‌ی ئه‌مریكی له‌كه‌نداوی عه‌مان داناوه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

سه‌رچاوه‌ / سپۆتنیك