كارۆلینا پلیسكۆڤای چیكی گه‌یشته‌ قۆناغی پێش كۆتایی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی جینگ جوی چینی

له‌ یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له‌ ئاستی خانمان

كچه‌ یاریزانی چیكی، كارۆلینا پلیسكۆڤا گه‌یشته‌ قۆناغی پێش كۆتایی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی جینگ جوی چینی له‌ یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له‌ ئاستی خانمان

 له‌ قۆناغی چاره‌گی كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا، پلیسكۆڤای پۆلێنكراوی دووه‌می ڕیزبه‌ندی كچه‌ تێنسزانانی جیهان به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ به‌رامبه‌ر به‌ كۆمه‌ڵه‌یه‌ك له‌ سۆفیا كێنینی ئه‌مه‌ریكی برده‌وه، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان شه‌ش چوار، چوار شه‌ش، شه‌ش یه‌ك بوو

 له‌ قۆناغی پێش كۆتایشدا، پلیسكۆڤا ڕووبه‌ڕووی ئایلا تۆملیانۆڤیچی ئوستڕالی و پۆلێنكراوی چلوشه‌شه‌می ڕیزبه‌ندی جیهان ده‌بێته‌وه، كه‌ ئه‌ویش لای خۆیه‌وه‌و له‌ قۆناغی چاره‌گی كۆتایدا، به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ به‌رامبه‌ر به‌ كۆمه‌ڵه‌یه‌ك سه‌ركه‌وتنی له‌به‌رامبه‌ر سای سای زینگی چینی تۆماركرد، یاریه‌كه‌ دوو كاتژمێرو سیی خوله‌كی خایاندو ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانیش شه‌ش یه‌ك، شه‌ش حه‌وت، شه‌ش چوار بوو