یانه‌كانى له‌یلان و سه‌وره‌ نازناوی پاله‌وانێتى جۆدۆی یانه‌كانى كوردستانیان به‌ده‌ست هێنا

له‌شاری دهۆك

به‌چاودێری لێژنه‌ى ئۆلۆمپى هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتى یه‌كێتى ناوه‌ندی جۆدۆی كوردستان دوای 2 رۆژ له‌به‌رێوه‌چوونى یارییه‌كانى پاله‌وانێتى جۆدۆی یانه‌كانى كوردستان له‌سه‌ر ئاستى نه‌وجه‌وانان و تازه‌پێگه‌یشتوان له‌شاری دهۆك  هه‌ریه‌ك له‌یانه‌كانى له‌یلان و سه‌وره‌ بوونه‌ پاله‌وانی جۆدۆی یانه‌كانى كوردستان له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستدا 


 له‌سه‌ر ئاستى نه‌وجه‌وانان  55 یاریزان له‌یانه‌كانى كوردستان  له‌سه‌ر ئاستى كوڕان به‌شدارییان  كرد و یانه‌ى له‌یلان به‌به‌ده‌ست هێنانى 4 میدالیای زێر و 1 زیو بووه‌ پاله‌وان

هه‌ولێریش 2 میدالیای زێر و 1 زیوی به‌ده‌ست هێنا و پله‌ى دووه‌می پاله‌وانێتیه‌كه‌ى به‌ده‌ست هێنا ، یانه‌ى خاكیش  به‌به‌ده‌ست هێنانى 1 میدالیای زێر و  یه‌ك برۆنزی پله‌ى  سێیه‌می پاله‌وانێتیه‌كه‌ى  به‌ده‌ست هێنا  ، یانه‌ى دهۆكیش 1 زیو و 4 برۆنزی به‌ده‌ست هێناو بووه‌ پله‌ى چواره‌می پاله‌وانێتیه‌كه‌ى به‌ده‌ست هێنا 

 یانه‌ى به‌ختیاری پله‌ى پێنجه‌م  ، ئاكرێ پله‌ى شه‌شه‌م ، سێمێل پله‌ى حه‌وته‌م ، تاخی پله‌ى هه‌شته‌م ،  گاره‌ پله‌ى نۆیه‌م ، شێخان پله‌ى ده‌یه‌م ، زاخۆ پله‌ى یازده‌یه‌می به‌ده‌ست هێنا

له‌سه‌ر ئاستى تازه‌ پێگه‌یشتوانیش   41 یاریزان له‌ 8 یانه‌ى كوردستان به‌شدارییان كرد له‌سه‌ر ئاستى كوران 

سه‌وره‌ 5 میدالیای زێر و 1 زیو و 2 برۆنزی به‌ده‌ست هێنا و پله‌ى یه‌كه‌می پاله‌وانێتیه‌كه‌ى ده‌ستبه‌ركرد 

یانه‌ى هه‌ولێر 2 میدالیای زێر ، 1 زیو ، 1 برۆنزی به‌ده‌ست هێنا و پله‌ى دووه‌می پاله‌وانێتیه‌كه‌ى به‌ده‌ست هێنا

یانه‌ى دهۆك 1 میدالیای زێر ، 2 زیو ، 2 برۆنز و   پله‌ى سێیه‌می به‌ده‌ست هێنا

یانه‌ى ئاكرێ 2 میدالیای زیو ، 2 برۆنز و  پله‌ى چواره‌می به‌ده‌ست هێنا

یانه‌ى سۆلافی نوێ  1 میدالیای زیو ، 3 میدالیای برۆنزو پله‌ى پێنجه‌می به‌ده‌ست هێنا 

سێمێل 1 میدالیای زیو ، 1 برۆنز  پله‌ى شه‌شه‌می به‌ده‌ست هێنا

به‌ختیاری  3 میدالیای برۆنزی به‌ده‌ست هێنا و پله‌ى حه‌وته‌می ده‌سته‌به‌ركرد 

 یانه‌ى تاخیش پله‌ى هه‌شته‌م و 1 میدالیای برۆنزی به‌ده‌ست هێنا