با قه‌دری باوك بزانین
فرانتس فانون، ده‌ڵێ " سته‌مدیده‌ترین و ماندوترین و لهخۆبوردهترین ئه‌ندامی خێزان، ته‌نها باوكه"
به‌رپرسیارییه‌تی و پاراستنی ماڵ له‌ئه‌ستۆی باوكه، دابینكردنی بژێوی و ئیداره‌دانی ماڵ خه‌می باوكه، بۆیه ماڵێك باوكی تێدا نه‌بێ ئه‌و ماڵه وه‌ك جه‌سته‌یه‌كی كه‌م ئه‌ندام وایه، كه ئه‌ندامێكی گه‌وره‌و گرنگی له دستدا بێ و زۆر به‌ڕونی هه‌ست به بێنازی بۆشایی ئه‌كرێت له‌و ماڵه، بوونی باوك له ژیان یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین خه‌ڵات و به‌خششه‌كانی خوا به‌سه‌ر مرۆڤه‌وه، به‌ڵام داخی گرانم زۆرێك له ئێمه هه‌ست به‌و نیعمه‌ته گه‌وره‌یه ناكه‌ین و قه‌در و گرنگی و گه‌وره‌یی باوك نازانین تا خۆمان نه‌بینه باوك و ئێش و ئازاری په‌روه‌رده‌و پێگه‌یاندنی منداڵ نه‌بینین، ئه‌و كاته‌ش زۆر جار دره‌نگ كه‌وتووه‌و باوكمان یاپیر بووه یانیش له ژیاندا نه‌ماوه، له په‌یامی پیرۆزی ئیسلامدا گرنگی و بایه‌خی باوك شتێكی ئه‌وتۆی كه‌متر نییه له گرنگی و ڕۆڵی دایك، چونكه خوا ڕه‌زامه‌ندی خۆی به‌ستۆته‌وه به ڕه‌زامه‌ندی دایك و باوك، دڵڕاگرتن ڕێزگرتن وخزمه‌تكردنی هه‌ر دوكیان ئه‌ركێكه له‌سه‌ر شانمان، به‌ڵام جێی داخه زۆرجار هه‌وڵدراوه به هه‌ر بڕوبیانوویه‌ك بێ یا هه‌ر مه‌به‌ست ومه‌رامێكی له‌پشته‌وه بێ له ئه‌رك و گرنگی و پێگه و شكۆی باوك كه‌م بكرێته‌وه، باوك ئه‌و تاكه كه‌سه‌ی ژیانته كه حه‌ز ئه‌كات له‌و باڵاتر بی له‌و پیاوتر و له پێشتربی له‌و حاڵخۆشتر بی، لێت تێ ئه‌گات ئه‌تخوێنێته‌وه قه‌ت ڕێی خراپت نیشان نادات، هه‌رگیز گومان له دڵسۆزی وخه‌مخۆری وپه‌رۆشی ناكرێ.
كاتێ ته‌مه‌نم چوار ساڵان بوو، وامده‌زانی باوكم ده‌توانێت هه‌موو كارێك بكات، كه ته‌مه‌نم گه‌شته پێنج ساڵ، وامده‌زانی باوكم هه‌موو شتێك ده‌زانێت، كه ته‌مه‌نم گه‌شته شه‌ش ساڵ، وامده‌زانی باوكم له‌هه‌موو كه‌سێك زیره‌كتره، كه ته‌مه‌نم گه‌شته ده ساڵ، به‌خۆمم وت ئه‌وكات كه باوكم مناڵ بووه له‌گه‌ڵ ئێستادا هه‌موو شتێك جیاوازه.
كه ته‌مه‌نم بوو به‌دوانزه ساڵ، وتم شتێكی ئاساییه باوكم هیچ له‌مباره‌یه‌وه نازانێت، ئیتر پیرتره له‌وه‌ی كه سه‌رده‌می منداڵی خۆی بیربێته‌وه، كه ته‌مه‌نم بوو به چوارده ساڵ، وتم بازۆر گوێ بۆقسه‌كانی نه‌گرم ئه‌و گه‌لێ كۆنه، كه ته‌مه‌نم بوو به شازده ساڵ، بینیم زۆر ئامۆژگاریم ده‌كات، وتم دیاره گوێی به‌لاشی ده‌سكه‌وتووه، كه‌ته‌مه‌نم بوو به هه‌ژده ساڵ، وتم ئای خوایه گیان له‌ڕه‌فتارو گوفتار و جل وبهرگمدا ده‌ستێوه‌ردان ده‌كات، كه ته‌مه‌نم بوو به بیست ساڵ، وتم په‌نا به‌خوا باوكم خراپ له‌دین ده‌رچووه‌و هیچی لێ حاڵی نه‌بووه، كه‌ته‌مه‌نم بوو به بیست وپێنج ساڵ، وتم ده‌بێت لێی بپرسم، چۆن ئه‌م شتانه ده‌رباره‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ده‌زانێت، كه‌ته‌مه‌نم بوو به سی ساڵ، به‌خۆمم وت خراپ نیه گه‌ر له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا ڕاوێژی پێ بكه‌م وبیرو ڕاوو سرنجی وه‌ربگرم، هه‌ر چۆنێك بێ ئه‌و چه‌ن كراسێكی زیاتر له‌من دڕاندووه گه‌لێ ئه‌زمونی هه‌یه، كه‌ته‌مه‌نم بوو به چل ساڵ، پێم سه‌یر بوو باوكم چۆن ده‌ره‌قه‌تی ئه‌م هه‌موو كار‌و كێشه‌یه دێت!چه‌نده ئاقڵ وئازاو به‌ئه‌زموونه، كه‌ته‌مه‌نم بوو به په‌نجا ساڵ، ئاماده‌بووم هه‌موو شتێك بده‌م قوربانی ته‌واو به‌ژیانی خۆم بده‌م تا باوكم بگه‌ڕێته‌وه تاك دووباره له‌گه‌ڵیدا بدوێم، ده‌رده دڵی بۆ بكه‌م، ڕاۆێژی پێ بكه‌م، شتی زیاتری لێوه فێر بم و ئه‌زموونی زیاتری لێوه‌رگرم، به‌ڵام ئاخ و مخابن قه‌دری ئه‌وم نه‌زانی، بۆیه گه‌ر باوكتان له ژیاندا ماوه قه‌دری بزانن ڕێزی بگرن هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ بكه‌ن، ڕێزی بگرن هه‌ست به گه‌وره‌یی و ڕۆڵی گرنگی ئه‌و بكه‌ن، هه‌لێكه‌و دووباره نابێته‌وه.
ن/ئازاد محه‌مه‌د به‌رگركه‌یی
كوردستان تیڤی / كامران
- Log in to post comments