وێنه‌ ناوازه‌كانی سروشتی فۆتۆگرافه‌ری ئه‌ڵمانی" تۆم هێگن"

به‌ به‌كارهێنانی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و باڵۆنه‌ ئاسمانییه‌كان و هه‌لیكۆپته‌ر وێنه‌كان ده‌گرێت

فۆتۆگرافه‌رێكی ناوداری لێهاتووی ئه‌ڵمانی به‌ وێنه‌كانی هه‌ڵده‌ستێت به‌ راكێشانی سه‌رنجی جیهان كه‌وا مرۆڤ تا چ رادده‌یێك كاریگه‌ری هه‌یه‌ له‌سه‌ر سروشت.

فۆتۆگرافه‌ر و هونه‌رمه‌ند "تۆم هێگن" به‌ به‌كارهێنانی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و باڵۆنه‌ ئاسمانییه‌كان و هه‌لیكۆپته‌ر و فڕۆكه‌كان هه‌ڵده‌ستێت به‌ گرتنی ئه‌م وێنانه‌ و به‌م رێگایه‌ش كاریگه‌ری نه‌رێنی مرۆڤ له‌سه‌ر سروشت ده‌خاته‌ به‌رده‌م جیهان.

تۆم هێگن-ـی ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ زیاتر وێنه‌ی شوێنه‌كانی وه‌ك كێڵگه‌كانی خوێ، كانگاكان، شاخه‌ سه‌هۆڵیه‌كان، كه‌ناڵه‌كانی ئاویی و هه‌وره‌كان ده‌گرێت. به‌م رێگایه‌ش ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ ده‌یه‌وێت ئه‌وه‌ نیشانی خه‌ڵك بدات كه‌ رۆژانه‌ مرۆڤه‌كانی به‌ چ جۆرێك شتومه‌كه‌كان دروست ده‌كه‌ن و به‌ چ جۆرێك به‌كاری ده‌هێنن. هاوكات هێگن كاره‌ هونه‌رییه‌كان له‌ ماڵپه‌ری فه‌رمی خۆی و له‌ هه‌ژماری تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینسته‌گرامی خۆی نمایش ده‌كات.

سه‌رچاوه‌/ ته‌با

كوردستان تیڤی/ كامران

ktv

ktv

ktv

ktv

ktv

ktv

ktv

ktv

ktv

ktv

ktv