دایكێك له‌پێناو كڕینی مۆبایلێكی نوێ منداڵه‌كانی فرۆشت

به‌ 9000 هه‌زار دۆلار

ئافره‌تێكی چینی دووانه‌كه‌ی خۆی به‌ 9000 هه‌زار دۆلار بۆ دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی فرۆشت.

به‌گوێره‌ی ده‌یلی مێلی بریتانی ئافره‌ته‌كه‌ ته‌مه‌نی 20 ساڵه‌و به‌و پاره‌یه‌ی له‌ فرۆشتنی منداڵه‌كانی به‌ده‌ستی هێناوه‌، قه‌رزه‌كانی داوه‌ته‌وه‌و موبایلێكی تازه‌شی كڕیوه‌.

دوای ئاشكرابوونی رووداوه‌كه‌ش، پۆلیس ئافره‌ته‌كه‌ی ده‌ستگیركردووه‌.

شایانی باسه‌ به‌پێی یاسكانی چین هه‌ركه‌سێك بارزگانی به‌ منداڵان بكات، سزاكه‌ی ده‌گاته‌ ده‌ساڵ به‌ندكردن.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار