له‌راگه‌یاندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ئاوی سلێمانى هاوڵاتیانى شاره‌كانى سلێمانى ، چه‌مچه‌ماڵ ، هه‌ریه‌ك له ناحیه‌كانی ته‌كیه ، شۆڕش ، حه‌وزه‌ی بازیان ئاگادار ده‌كاته‌وه له وه‌ستانی ئاو بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێر ئاگادار ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی چاككردنی هێڵه‌كانی كاره‌با.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ئاوی سلێمانى رایده‌گه‌ێنێت ، ئاگاداری هاوڵاتییانی شاری سلێمانی و چەمچەماڵ و شۆڕش و تەکییە و حەوزی بازیان دەکەین کە رۆژی یه‌كشەممەی داهاتوو 15ی 9 ى 2019، بۆماوەی 24 کاتژمێر دابەشکردنی ئاو دەوەستێت.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ئاوی سلێمانى ده‌شڵێت ، بەهۆی دوو تاوەری کارەبا لەلایەن بەڕێوه‌بەرایەتی چاککردنی هێڵەکانی کارەباوە ده‌گوازرێنه‌وه، بۆیە داوا لە هاوڵاتییان دەکەین کە بەکارهێنانی ئاو کەم بکەنەوە تا گرفتی بێ ئاو بوون روو نەدات
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.