شه‌پۆڵێكى باران بارین هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌

پله‌كانى گه‌رما زیاتر نزم ده‌بنه‌وه‌ و شه‌پۆڵێكى سه‌رما روو له‌ناوچه‌كه‌ ده‌كات

سادق عەتییە بەرپرسی دەزگای كەشناسی عێراق لەهه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆری كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك بڵاوی كرده‌وه‌ ، كه‌له‌سه‌ره‌تای هه‌فته‌ى داهاتوو شه‌پۆلێكى باران بارین عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌


به‌رپرسى ده‌زگای كه‌شناسی عێراق ده‌شڵێت لە ناوەڕاستی ئەم مانگە پلەكانی گەرما نزم ده‌بنه‌وه‌ و باری كه‌ش و هه‌وا گۆرانكاری به‌سه‌ردادێت و   شەپۆڵێكی سەرما ڕوو لە ناوچەكە ده‌كات


ناوبراو ده‌شڵێت كاریگەری ئه‌و  شەپۆڵەی كه‌روو له‌ناوچه‌كه‌ ده‌كات  دەبێتە هۆی باران بارین لە زۆربەی ناوچەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان.

 

1

 

1

1

 

ئاماده‌كردنى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز