حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 259 ملیۆن لیتر نه‌وتی‌ سپی‌ دابه‌ش ده‌كات

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران بڕیاری لێدراوه‌

ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان دابینكردنی‌ نه‌وتی‌ سپی تاووتوێ كردووه‌و بڕیاریشه‌ 259 ملیۆن لیتر نه‌وتی‌ سپی‌ دابه‌ش بكات.

د.جوتیار عادل وته‌بێژی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند : له‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران دابینكردنی‌ نه‌وتی‌ سپی تاووتوێ كراوه‌ و بڕیاره‌ 259 ملیۆن لیتر نه‌وتی‌ سپی‌ دابه‌ش بكرێت.

شایانی باسه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی پێشووتری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بریاردرا به‌ر له‌هاتنی وه‌رزی زستان نه‌وتی سپی به‌سه‌ر هاووڵاتیان دابه‌شبكرێت و رێگاكانی ده‌ره‌وه‌ی نێوان شاره‌كان چاك بكرێنه‌وه‌، هه‌روه‌ها له‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ دوێنێی چوارشه‌ممه‌، ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران دابینكردنی‌ نه‌وتی‌ سپی تاووتوێ كردووه‌ و بڕیاریشه‌ 259 ملیۆن لیتر نه‌وتی‌ سپی‌ دابه‌ش بكرێت.