زێدان عه‌توانی، ئه‌ندامی كۆمسیۆنی مافی مرۆڤ له‌عێراق له‌دیدارێكی ته‌له‌فزیۆنیدا زانیاری مه‌ترسیداری له‌باره‌ی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌نێوان كچان له پارێزگای موسه‌ننا ئاشكراكرد.
عه‌توانی له‌دیداره‌كه‌دا گوتی: له‌نێو شوێنی ده‌ست شووشتن له قوتابخانه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی كچان له‌سه‌ماوه، حه‌بی هۆشبه‌ر به‌كچه قوتابییه‌كان ده‌فرۆشرێ و له‌رێگای كامیرای چاودێرییه‌وه حاڵه‌ته‌كه تۆماركراوه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی كۆمسیۆنی مافی مرۆڤ گوتیشی: به‌رێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كه پێی راگه‌یاندن كه به‌هۆی نه‌ریته عه‌شائیرییه‌كان ناتوانم هیچ شتێك بكه‌م.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی /رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.