یه‌كێتى ناوه‌ندی تۆپى ده‌ستى كوردستان: خولی تۆپى ده‌ستى كچانى یانه‌كان به‌رێوه‌ده‌چێت

له‌راگه‌یاندراوێكدا

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ 11 ى 9 ى 2019 ، له‌راگه‌یاندراوێكدا یه‌كێتى ناوه‌ندی تۆپى ده‌ستى كوردستان رایگه‌یاند ، دوای ره‌زامه‌ندی  لێژنه‌ى ئۆلۆمپى هه‌رێمی كوردستان و دابین كردنى خه‌رجی خولی تۆپى ده‌ستى یانه‌كانى كوردستان ، بریاردرا رۆژى دووشه‌ممه‌ى داهاتوو  16 ى 9 ى 2019 كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى یانه‌كانى كوردستان به‌مه‌به‌ستى چۆنیه‌تى به‌رێوه‌چوون و كاتى خوله‌كه‌ به‌رێوه‌ده‌چێت 


یه‌كێتى ناوه‌ندی تۆپى ده‌ستى كوردستان ده‌شڵێت كۆبوونه‌كه‌ له‌كاتژمێر 3 ى  ئێواره‌ له‌هۆڵی كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى یانه‌ى وه‌رزشى هه‌ولێر به‌رێوه‌ده‌چێت