دروستكردنی هۆتێلێكدا له‌ بۆشایی ئاسماندا

گه‌شتیاره‌كان توانای جوڵه‌و هاتوچۆی ته‌واویان ده‌بێت هاوشێوه‌ی هۆتێله‌كانی سه‌رزه‌وی

كۆمپانیای (Gateway Foundation) پلانی دروستكردنی هۆتێلێكی هه‌یه‌ له‌ بۆشای ئاسماندا له‌ ساڵی ٢٠٢٥ دا .

كۆمپانیاكه‌ ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه‌ كه‌ هۆتێله‌كه‌ توانای له‌خۆگرتنی ١٠٠ گه‌شتیاریده‌بێت له‌ هه‌فته‌یه‌كدا و گه‌شتیاره‌كان توانای جوڵه‌و هاتوچۆی ته‌واویان ده‌بێت هاوشێوه‌ی هۆتێله‌كانی سه‌رزه‌وی .

ئه‌و ڕه‌نگانه‌ به‌كارده‌هێنێت له‌ دیزاینی ناوه‌وه‌ی هۆتێله‌كه‌ كه‌ هاوڕێی گه‌ردوونن تا گه‌شتیار هه‌ست به‌ چێژی گه‌شته‌كه‌ی بكات بۆ ده‌ره‌وه‌ی گۆی زه‌وی .

 ئا/ كاروان خۆشناو

 كوردستان تیڤی / كامران 

ktv

ktv

ktv