پارێزگاری كه‌ربه‌لا، سێ رۆژ ماته‌مینی گشتى له پارێزگاكه‌دا راگه‌یاند
11/9/2019 - 19:21
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 11/9/2019، نسه‌یف خیتابى پارێزگاری كه‌ربه‌لا، سێ رۆژ ماته‌مینی گشتى له پارێزگاكه راگه‌یاند به‌بۆنه‌ى گیانله‌ده‌ستدانى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه له رێوڕه‌سمی عاشوورادا گیانیان له ده‌ستداوه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه" به‌و بۆنه خه‌مناكه‌وه سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری "شه‌هیدان" ده‌كه‌ین و هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین و بۆ رێزگرتن له قوربانیان ده‌وامی فه‌رمیی له پارێزگای كه‌ربه‌لا ده‌وه‌ستێنرێت و ماته‌مینى گشتى بۆ سێ رۆژ راده‌گه‌ینرێت .
رۆژی سێشه‌ممه بەهۆى قەرەباڵغى و رووخانى رێڕەوێکى پیادەڕەوەوە لە رێوڕەسمى بەڕێوەچوونى عاشورا لە کەربەلا دەیان کەس بوونە قوربانیى، هەندێک لە سەرچاوەکان ئەوە دەخەنەڕوو کە لەو رووداوەدا زیاتر لە (30) کەس گیانیان لەدەستداوە و (90) برینداریش هەیە.
- Log in to post comments