وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كات و له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌ببێته‌وه‌

جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا: په‌یوه‌ندییه‌كی مێژووییمان له‌گه‌ڵ كوردستان هه‌یه‌


كه‌نالی كوردستان 24 بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ بڕیاره‌ له‌ مانگی داهاتوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ سه‌ردانی هه‌ولێر بكات و له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه‌.

 جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، میخائیل بۆگدانۆڤ، به‌ كه‌ناڵی كوردستان24  راگه‌یاندووه‌ ، مانگی داهاتوو لاڤرۆڤ سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.

 راشيطةياندووة  رووسیا په‌یوه‌ندییه‌كی مێژوویی له‌گه‌ڵ كوردستان هه‌یه‌. 

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، له‌و سه‌ردانه‌یدا بۆ هه‌ولێر، سێرگی لاڤرۆڤ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی و هه‌ریه‌ك له‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی و سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی كۆده‌بێته‌وه‌.