حه‌سه‌ن نه‌سڕوڵڵا: هه‌ر جه‌نگێكی داهاتوو ده‌بێته‌ جه‌نگی له‌ناوبردنی ئیسرائیل

ره‌تیده‌كه‌ینه‌وه‌ هه‌ر جه‌نگێك بكرێته‌ سه‌رئێران

ئه‌مینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنانی رایده‌گه‌ێنێ، ئه‌وانه‌ی وا هه‌ست ده‌كه‌ن جه‌نگی داهاتوو ئێمه‌ له‌ناوده‌بات، پێیان ده‌ڵێم ئه‌م جه‌نگه‌ ده‌بێته‌، جه‌نگی له‌ناوبردنی ئیسرائیل.

حه‌سه‌ن نه‌سڕوڵڵا، ئه‌مینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ له‌میانه‌ی وتارێكیدا له‌مه‌راسیمی ده‌ی موحه‌ره‌م رایگه‌یاند: ره‌تیده‌كه‌ینه‌وه‌ هه‌ر جه‌نگێك بكرێته‌ سه‌رئێران، چونكه‌ ئه‌مه‌ جه‌نگه‌ بۆسه‌ر ئێمه‌ و بێلایه‌نیش نابین له‌جه‌نگی حه‌ق دژ به‌ ناحه‌ق.

هه‌روه‌ها گوتیشی: ئه‌وانه‌ی وا هه‌ست ده‌كه‌ن جه‌نگی داهاتوو ئێمه‌ له‌ناوده‌بات، پێیان ده‌ڵێم ئه‌م جه‌نگه‌ ده‌بێته‌، جه‌نگی له‌ناوبردنی ئیسرائیل.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

سه‌رچاوه‌/ ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ