بڕیارێک لەبارەی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل ده‌ركرا

بریاره‌كه‌ ئاراسته‌ی خاڵه‌ گومرگییه‌كان كرا

به‌پێى نوسراوێك كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتووه‌ ، بەرێوەبەرایەتی گشتی گومرگی سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بڕیارێکی لەبارەی ئۆتۆمبێلی هاوردەکراو ده‌ركرد و بریاره‌كه‌ ئاراستەی خاڵە گومرگییەکان کراوه‌ كه‌  بەمەرج ڕێگە بەهاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی بەکارهاتوو دەدات.

بریاره‌كه‌ى  بەرێوەبەرایەتی گشتی گومرگ کە ئاراستەی هەریەک لە خاڵە گومرگییه‌كانى  حاجی ئۆمەران، باشماخ، ئیبراهیم خەلیل، پەروێزخان) کراوە  لەبارەی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی بەکارهاتوو ئاگادارکراونەتەوە، کە جەخت لەسەر خاڵی 5ی کۆنووسی هاوبەشی ناوخۆ و دارایی کراوە، کە بەهیچ شێوەیەک رێگە نەدرێت بە هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی بەکارهاتوو بەبێ بڕوانامەی coc.

1


شوان عه‌زیز